کەشناسی عێڕاق: لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

(0) / / عراق / زایەڵە کەشناسی گەرما


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ دووشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کەبۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵە ڕەوانەکراوە تێیداهاتووە کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لەسەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی چوارشەممەش بەگشتی ساماڵ دەبێت و هەندێک هەوریش دروست دەبن و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا بەرزتردەبنەوە.
بەیاننامەکە وتیشی ڕۆژی هەینی داهاتوو لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هەندێک هەوردەبێت و لە باشووریش هەورو باو باران وبروسکە دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات هەندێک بەرزدەبنەوە.