ئاسایشی شارەزوور: ئەو پۆلیسەی چەند رۆژێکە دار نەماوە، بەئەنقەست خۆی ونکردووە و ئەمڕۆ دەستگیرکراوە
(0)
ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند کە ئەو پۆلیسەی چەند رۆژێکە دار نەماوە، بەئەنقەست خۆی ونکردووە و ئەمڕۆ دەستگیرکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاوکردەوە، كه چه‌ند ڕۆژێكه دیار نه‌ماوه.
لەروونکردنەوەکەدا هاتووە: "دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌والی دیار نه‌مانی كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتوچۆ ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی (صلاح حمەکریم حمەغریب) له بنكه‌ی هاتوچۆی بیاره ده‌وامی كردووه بلاو كرایه‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕؤ له‌لایه‌ن به‌شی بازگه‌كانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیمان له بازگه‌ی خورماڵ له‌كاتی هاتوچۆیدا ده‌ستگیر كرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، "دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ناوبراو به‌ئه‌نقه‌ست خۆی ونكردووه هۆكاره‌كه‌شی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه، بۆئه‌و مه‌به‌سته به‌فه‌رمانی دادوه‌ر تەسلیم بەبنکەی پۆلیسی بیارە دەکرێتەوە لەبەرئەوەی پەڕاوی ونبونی لەوێ بۆ کراوەتەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: