هێرشی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بۆ سەر فڕۆکەخانەی بنگۆڕیۆن لە ئیسرائیل

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل مقاوەمەی ئیسلامی عێراق


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مقاومەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی بنگۆڕیۆن لە قوڵایی ئیسرائیل.
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 12-03-2024 مقاومەی ئیسلامی لە عێراق لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی دووشەممە 11-03-2024 بە درۆن هێرشمان کردە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە قوڵایی قەوارەی زایۆنی."
 
مقاوەمە لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت "دڵنیاتان دەکەینەوە؛ لە بە ئامانجکردنی پێگەکانی دووژمن بەردەوام دەبین، وەک تەواوکارییەک بۆ قۆناخی دووەمی هێرشەکانی مقاوەمە، ئەمەش وەک سەرکەوتنێک بۆ گەلەکەمان لە غەززە و وەڵامدانەوەی ئەو کۆمەڵکوژییەی دژی کەسانی مەدەنی لە فەلەستین دەکرێت."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکانی مقاوەمە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەوە حەوتەمین هێرشی گرووپەکەیە بۆ سەر ئیسرائیل. لەوانە هێرشێک بۆ سەر پاڵاوگەی حەیفا، هێرشێک بۆ سەر باکووری جۆلان، هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی رۆشبینا، هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی کریات شمونە، هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەیفا، هێرشێک بۆ سەر بەندەری حەیفا.
 
رۆژی شەشی ئەم مانگە گرووپەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دوو ئامانج، "دەرکردنی هێزەکانی داگیرکەر لە عێراق" و "راگەیاندنی ئاگربەستی شەڕ لە غەززە."