کۆتایی هاتنی سەردانەکەی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بۆ عێراق
(0)
کەناڵێکی ئێرانی کۆتایی هاتنی سەردانەکەی فەرماندەی سوپای قودسی ئەو وڵاتەی بۆ عێراق ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پەیامنێری العالم لە عێراق بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕایگەیاند: سەردار ئیسماعیل قائانی پاش سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ عێراق و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرز و کەسایەتییە عێراقییەکان و هەروەها بەرپرسانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەڕایەوە بۆ ئێران.
ئاماژەیش بەوە کراوە کە تاوتوێ کردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بابەتە ناوچەییەکان تەوەری ئەو چاوپێکەوتنانە بووە.
تێبينيێك بنێرە: