ئەحمەد حاجی ڕەشید بۆ زایەڵە: پارتی ئەگەر پەشیمان نەبێتەوە ئاوا دواڕۆژی بەرەوئاوابوون دەبات
(0) /
زایەڵە - ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،سێ مێژووی نزیک،یەکەم ، لەسەرەتای دروست بوونی عێراقدا پێکهاتەی شیعی بایکۆتی دەسەڵاتی کرد بۆماوەی (80)ساڵی لێی بێبەش کرا.دووەم ، لە 2005دا سوننە بایکۆتی هەڵبژاردن و دەنگدانی بەدەستور کرد تا ئێستەش باجەکەی دەدات.
وتیشی، سێهەم،ئەم بڕیارەی پارتی بە پاشەکشەی دادوەرەکەی لە دادگای فیدراڵی ئەگەر پەشیمان نەبێتەوە ئەوا دواڕۆژی پارتی بەرەو ئاوابوون دەبات .کەسایەتیەکی سوننە هەبوو کەئێستە وەزیری پلاندانانی حکومەتی عێراقە بەناوی د محمد علی التمیمی لەکاتی دانوستان کانی یاسای بوجەدا هەمیشە دەیوت پاشەکشە مەکەن هەندێک خۆتان عاجزکەن تا مەرجەکانتان دەچەسپێن پاشان بەردەوام بن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: