16کیلۆ و نیو بوو؛ توانرا 15 تۆڕی نانەوە هەڵبگیرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان ماسی


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستگرتن بەسەر کەل و پەلی راوکردن دا لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی ، مەفرەزەیەکی بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق دەرچوون بۆ سەردەریاچەی دەربەندیخان ، لە ئەنجامدا توانیان دەستبەسەر 10 ماسی راوکراودا بگرن کە کێشی سەرجەمیان  16کیلۆ و نیو بوو، توانرا 15 تۆڕی نانەوە هەڵبگیرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت  .

لە راگەیەندراوەکەی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی هیچ کەسێک لەشوێنی رووداوەکەدا نەبوو نەتوانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و گەڕان بەدوای تۆمەتبار و دەستگیرکردنی بەردەوامە پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .

کامەران کەریم