هەرێمی کوردسان  دەبێت شەڕی یاسای و دەستووری بکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان شەڕی یاسا دەستوور ئەحمەدی حاجی ڕەشید


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی پێشوی پەڕلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات پرسی دواکەوتنی مووچە پرسێکی سیاسییەو ئەوەی گرفتی دروست کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستانە نەک بەغداد.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات: حکومەتی هەرێم گرفتی بۆ پرسی مووچە دروست کردووە، چونکە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕەوانەی بەغداد کردووە،بەڵام ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگەی نەناردووە بەپاساوی ئەوەی کە پرسێکی ئەمنییە، لەکاتێکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق هەمو ناوەکانی داوەتە وەزارەتی دارایی

وتیشی:دەکرێت دەزگای زانیاری و پاراستن و هەندێک لە هێزە ئەمنییەکان کەحاڵەتێکی تایبەتیان هەبێت و ناوەکانیان ڕەوانەی بەغداد نەکرێت، بەڵام دەبینین بۆ هێزی پێشمەرگە تەنها بڕەکەیان ناردووە کە زیاتر لە ٣٠٠ ملیارە کە دیارە زیادەڕۆی زۆری تێدایە، کە بۆیەهەرێمی کوردستان ناتوانێت ناوەکانیان ڕەوانەی بەغداد بکات دەزانێت چی گەندەڵییەکی تێدایە

ئەحمەدی حاجی ڕەشید باسی لەوەشکرد: لەئێستادا گرفتەکانی بەردەم پرسی مووچە بووە بەپرسێکی سیاسی و هونەریش، چونکە هەموو پرسێکی سیاسی دەبێت بیانوییەکی هونەریشی بۆ بدۆزرێتەوە تاوەکو پرسە سیاسییەکەی پێدابپۆشرێت

سەبارەت بە بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کشانەوەی دادوەرەکەی لە دادگای فیدراڵیی عێراق ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی: بڕیارێکی هەڵەیە، چونکە بڕیاری مووچەی فەرمانبەران کە پێشوتر دەرچووە بەکۆی دەنگی دادوەرەکان دەرکراوە و دەکرا پێشوتر هەڵوێستیان هەبوایە،

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی عێراق ڕونیشی کردەوە: بڕیاری کشانەوەی دادوەر و بایکۆتکردن باجی قورسی دەبێت، وەک چۆن شیعەکان کاتی خۆی بایکۆتیان کرد باجییاندا، سونەکان کە لەساڵی ٢٠٠٥ بایکۆتیانکرد تاوەکو ئێستا باجەکەی دەدەن، بۆیە ئەگەر کوردیش بیر لە پرسی بایکۆتکردن بکاتەوە ئەوا بە دڵنیاییەوەباجی ئەو بایکۆتە دەدەن

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، وتیشی: بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و چارەسەرکردنی پرسی مووچە دەبێت مامەڵە لەگەڵ دەستوری عێراقیدا بکرێت بەوشێوەیەی کە هەیەو هەر نیگەرانییەک هەبێت دەبێت پەناببەینە بەر شەڕی یاسایی و دەستوری