شەمخانی: هیچ دانووستانێک لە دەرەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناکەین

(0) / جهان


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە بدەر لەوەی کە ئەورووپییەکان بیانەوێت یان بتوانن ئەمریکا ڕازی بکەن بەوەی کە بەجارێک گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت، ئێران بەهیچ شێوەیەک ناچێتە نێو دانووستاندنە سەروو بەرجامییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی تویتەرییدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بەهیچ شێوەیەک ناچێتە نێو دانووستاندنە سەروو بەرجامییەکان.
شەمخانی دوانیوەڕۆی سێشەممە لە تویتێکدا نووسی:" بدەر لەوەی که ئەورووپا، ئیرادە یان توانایی ڕازی کردنی ئەمریکای بۆ بەجارێک هەڵوەشاندنەوەی هەموو سزاکان و گەڕانەوەی واشنتۆنی بۆ بەڵێنەکانی خۆی هەبێت یان نا، ئەگەری چوونە ناوەوەی ئێران بۆ دانووستاندنە سەروو بەرجامییەکان بەهیچ شێوەیەک بوونی نابێت."