یەکەم کاردانەوەی ڕۆناڵدۆ پاش دوورکەوتنەوە لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕۆناڵدۆ عەرەبستان


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــــ ڕۆناڵدۆ کەوا شەوی ڕابردوو لەگەڵ ئەلنەسردا و بەرانبەر بە تیپی ئەلعەین تووشی شکست بوو و لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دوور خرایەوە، پەیامێکی سەرنجڕاکشی لەسەر پەیجی ئینستاگرامی خۆی داناوە.

لە چوارچێوەی خولی گەڕانەوەی یەک چوارمی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا، تیپی تۆپی پێ ئەلنەسر بەرانبەر بە ئەلعەین بە هۆی زەرپی پناڵتییەوە تووشی شکست بوو و لە پێشبڕکێیەکان وەلاوە نرا.

ڕۆناڵدۆ پاش دۆڕاندن لە لیگی پاڵەواناندا لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی : زۆر سوپاسگوزاری پاڵپشتی ئێوەم، ئێمە بێگومان ڕێگایەک بۆ پاش دۆڕاندن و بۆ گەڕانەوەی بەهێزتر ئەدۆزینەوە! لەگەڵ یەکتر تا هەمیشە.

کەژاڵ حەمیدی