دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەستی پێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە بەشەخۆراک ئابووری


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان کراوە و بەردەوام دەبێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: “دوێنێ سێشەممە، لە دهۆک دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەتی مانگی ڕەمەزان کراوە.”

ئاماژەی بەوش دا: “بەشەخۆراکی ڕەمەزان ڕۆژی پێنجشەممە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەولێر و سلێمانی دابەش دەکرێت و دابەشکردنەکەش بەردەوام دەبێت، تاوەکوو دەگاتە دەستی هەموو هاووڵاتییان.”

نەوزاد شێخ کامیل ئاشکراشی کرد: “بەشەخۆاكەکە لە شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، برنج، نیسك و ئارینۆک پێکهاتووە، بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزانیش هەریەكە لە نیشاستە، مەعکەرۆنی، ئاردی سفر و شەعریەی لەگەڵدا دابەش دەکرێت، وێڕای ئەوەی بەشەئاردیش دەستی پێکردووە.”

جەختی کردەوە: “فەرمانگەکانمان بەردەوام کاریان کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزان خۆراکەکە دابەش بکرێت، بۆ ئەوەی هاوکار بین بۆ دەستبەرکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان له مانگی ڕەمەزاندا.”