وەزارەتی دەرەوەی توركیا: كۆتایی مانگی نیسان ئەردۆغان سەردانی عێراق دەكات
(0) /
زایەڵە - جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، كۆتایی مانگی نیسان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی عێراق دەكات.
ئەحمەد یڵدز جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەغداد زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق ئەنجامدەدات، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ دیدار وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات و سەردانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، سەردانی لێپرسراوانی توركیا بۆ عێراق گرنگە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدانی توركیا- عێراق و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و ئابووری هەردوو وڵات.
جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەشدا، بەگوێرەی پلان و ئامادەكارییەكان، بەر لە تەواوبوونی مانگی نیسان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی عێراق دەكات.
تێبينيێك بنێرە: