وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەموو داتا و زانیارییەکانمان بۆ بەغداد ناردووە
(0) /
زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێمە بە 31 سیدی هەموو زانیارییەکانمان بۆ بەغداد ناردووە و ئەوان پارەی مووچەی تەواویان بۆ نەناردووین و ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە 300 ملیار دیناری کەمە.
جەختیشیکردەوە، پاشەکشێ ناکەن لە پڕۆژەی هەژماری من و وتیشی، "ئەوانەی 'هەژماری من'یان هەبێت دەتوانن قەرز وەربگرن و هاوڵاتیان لە رێگەی کارتەکەیانەوە دەتوانن مامەڵە بکەن و پڕۆسەکە شەفاف و سەرکەوتووە و پلان وایە تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
راشیگەیاند، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە بۆ ناردنی مووچەی تەواویی مووچەخۆران.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: