حكومەتی عێراق بڕە پارەیەكی تری بۆ هەرێم نارد

(0) / / کردستان / زایەڵە پارە کوردستان


Mar 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی دارایی عیراق ڕایدەگەنێت، بڕی 563 ملیۆن دیناریان بۆ مووچەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ناردووە و هۆكاری درەنگ ناردنەكەشی بۆ وردبینی گەڕاندەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 14ی ئازار_ی 2024  وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، بڕی 563 ملیۆن دینارمان بۆ مووچەی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان ناردووە، بەمەش كۆی گشتیی ئەو پارەیەی بەغداد ناردوویەتی گەیشتە 569 ملیار و 782 ملیۆن دینار.
وەزارەتی دارایی عیراق راشیگەیاند، هۆكاری درەنگ ناردنی پارەكە بەهۆی وردبینییەوە بووە و دوای ئەوەی بۆیان دەركەوتووە كە لیستەكە كەموكوڕیی تێدانییە پارەكەیان رەوانەی هەرێم كردووە.
کامەران کەریم