کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان و گەشتێک بۆ ناوچەی دەربەند مـەسوران

(0) / / ورزش / زایەڵە گەرمیان قەرەداغ


Mar 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان گەشتێکی شاخەوانیی ڕێکخست بۆ سروشتە جوان و ناوازەکەی قەرەداغ.

دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شاخەوانی گەرمیان: گوندی ئاوەسپی خاڵی دەستپێک بوو پاشان بەرەو دەربەند مەسوران بەڕێکەوتین، دوای بینینی دیمەنی جوان و دڵڕفێنی دەربەندەکە و چرکاندنی چەند وێنەیەک، سەرکەوتین بۆ ملەی مامشە.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: پاش خواردنی ژەمی نیوەڕۆ،  بۆ ناو قۆپی سەروماڵەکان ڕوێشتین و تا ئەوەمان کرد کاتی ئەنجام دانی نوێژیش هاتبوو، بە ئاوی بەفری تواوەی شاخەکە دەست نوێژمان گرت و هەر لەوێدا نوێژمان کرد. 
دەستی ڕاگەیاندن وتیشی: لە ڕێی گەڕانەوەماندا سەرکەوتین بۆ ملەی ئەسپەڕێ و پاشان بەئەسپەڕێ دا دابەزین بۆسەرجادەی چرچەقەڵا و زەردەلیکا و کە بوو بەخاڵی کۆتای گەشتەکە، گەشتەکە نزیکەی هەشت سەعاتێکی خایاند کە چوار سەعاتیان ڕێکردن بوو بەناو بەفری نسارانی شاخەکەدا.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا کە گەشتەکە پێک هاتبوو لە 24 ئەندام و هەر هەموویان بە سڵامەتی گەڕانەوە.