یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دابەش نەکردنی موچە ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵوێست یەکێتی موچە


Mar 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە دەرەوەی وڵاتەو بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە، ئەو وەزیرانەی یەکێتیش کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندا بوون و  دەنگیان بە دواخستنی نەداوە.
وتیشی،  یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندایە.
لە کۆبوونەوەی چوارشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا  مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تاوەکو بەغداد مووچەی ھێزە ئەمنییەکانیش دەنێرێت.
کامەران کەریم