کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان بەرنامەی گەشتی زستانەی سەر شاخی کوڕەکاژاو ڕێکدەخات

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان شاخەوان کوڕەکاژاو


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەندامانی كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان و شاخەوانە ئازیزەكان لە کوردستان،  ڕۆژی هەینی 

گەشتێکی جیاوازتر لە گەشتەكانی  پێشوو تری ئەنجامدا لە سروشتە جوان و دڵگیرەکەی  شارباژێری تەخت.

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان: بەگوێرەی ئەو پلان و بەرنامەیەی پێشوەختە کەوا کاری لەسەر کرابوە و بەرنامەی گەشتێکی زستانە بوو بۆ لووتکەی شاخی کوڕەکاژاوی سەر بە ناحییەی بەرزنجە کە دەروانیت بەسەر گوندەکانی( باراو  ونەرێنە، شوکێ، حاجی مامند، پاڕەزان ، دۆڵ پەموو، کانی ماران ، باساک، دەرەمیانە، سەرکان،) 
خۆشبەختانە تەواوی ئەندامانمان و بەشداربوان بە پێ ئەو  پلان و بەرنامەیی کە پێشوەختە دانرابوو لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا گەشتن بە لووتکە بە بەرزی 2,225 لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: لێرەدا جێگای خۆیەتی سوپاسی هاوڕێیانی گروپی شاخەوانی چیاوانی سلێمانی بكەین بە هۆی دانانەوەی لۆگۆی زانیاری
لوتكەی كوڕەكاژاو  بۆ جاری دووەم، ئێمەش چەند وێنەیەكی پڕ یادگاری و جوانی لووتكە و سروشتە پڕ لە بەفرەكەیمان چركاند، كە لەئیستادا شاخی كوڕە كوڕەكاژاو بەفرێكی باشی پێوەماوە.پاشان دوای وەرگرتنی پشوو نان خواردنی نێوەڕۆ  بە كاتێكی زۆر كەم  لە بەر بوونی بایەكی بەهێز بەرەو خالی دەسپێكی  گەشت گەڕاینەوە كۆتای بە پلان و بەرنامەی ئەم گەشتەی كۆمەڵەی شاخەوانی كوردستان بەسەركەوتووی و سەلامەتی  هات.

هەروەها بەشی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان ئاماژەی دا: ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم گەشتە، 
بۆ خۆگونجاندنە لەناو سروشت و كەش وهەوای جیاواز و کاری ھاوبەش و پێکەوەیی، بۆ پێشخستنی ڕەوتی زانستی شاخەوانییە لە کوردستاندا، كە كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان ساڵانە  بە پێی وەرزە جیاوازەكان ئەم بەرنامانە جێ بەجێ دەكات.