سودانی: بە ئازارەوە یادی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەینەوە

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی هەڵەبجە کوردستان


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، بە ئازارەوە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەینەوە و هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی پشتگیری لە مافی هەڵەبجەییەکان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئاداری ساڵی 2024 محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، بە ئازارەوە یادی تاوانە و قوربانیانی دەکەینەوە و ئەم تاوانە بۆ نەوەکانمان دڕندەیی رژێمی گۆڕبەگۆڕ و تاوانەکانی بەرامبەر بە گەلی کورد و تەواوی گەلی عێراق دووپاتدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو کارەساتە لە دڵمان دەمێنێتەوە، هانمان دەدات بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسی.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە پشتگیری لە مافی هەڵەبجەییەکان دەکات.

کامەران کەریم