پەیامێک لەسودانیەوە بۆ خەڵکی هەڵەبجە

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی هەڵەبجە


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنی ھەموو ئەوانەی زوڵم و ستەمیان بەرامبەر کراوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، کیمیابارانی ھەڵەبجە دڕەندەیی رژێمی گۆڕبەگۆڕ و سەرجەم تاوانەکانی بەرامبەر گەلی کورد و سەرجەم پێکھاتھکانی عێراق بۆ نەوەی ئێستا دەسەلمێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ویژداندا دەمێنێتەوە و ھانیان دەدات ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ بەھێزکردنی سیستمی دیمکراتی و ھەوڵەکانی حکومەتیش بەردەوامە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنی ھەموو ئەوانەی زوڵم و ستمەیان بەرامبەر کراوە لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی مافەکانیان دەستەبەر دەکات.
کامەران کەریم