کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە
(0) /
زایەڵە - بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری پارێزگایی هەڵەبجە و وەک وەفایەک بۆ خەڵکی ستەم دیدەی هەڵەبجە، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم کوردستان، بڕیاری کردنەوەی کۆلیژی پزیشکی لەو پارێزگایە دەرکرد
بەپێی نوسراوێک کە واژوی دکتۆر ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی لەسەرە بڕیار دراوە کۆلیژی پزیشکی لەزانکۆی هەڵەبجە بکرێتەوە.
هەر لەنوسراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرارەت لە کۆنووسی کۆبوونەوەی ژمارە ٢ی ٢٠٢٤ تەوەری یەکەم/ دڵنیایی و جۆری و متمانە بەخشین، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێماندراوە، بڕیارماندا بە کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە.
هەر لەنوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە پێویستە زانکۆی هەڵەبجە سەرجەم ئامادەکاریەکانی کردنەوەی کۆلێژەکە بەپێی یاسا و ڕێنمایەکانی وەزارەت و پێوەر و ستاندارەکانی دڵنیایی جۆری تەواوبکات و دواتر قوتابی/خوێندکار بە کۆلێژەکە دەدرێت
هەر لەو چوارچێوەشدا و وەک پاڵپشتییەک سەرەتا وەزیری خوێندنی باڵا بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی ژێرخانی کۆلێژەکە تەرخان دەکات
تێبينيێك بنێرە: