پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا سلێمانی کوردستان


Mar 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند،  له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له‌ (229) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
ڕونیشکراوەتەوە، پرۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ (رووناككردنه‌وه‌ی به‌رده‌م هۆتێل پاڵاس تا به‌رده‌م هوتێل ئاشتی) له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا.
ئەوەش خراوەتەڕوو،‌بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (229.497.900) ته‌نها دووسه‌دو بیست و نۆ ملیۆن و چوارسه‌دو نه‌وه‌دو حه‌وت هه‌زارو نۆسه‌د دینار، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (زۆیا) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.
کامەران کەریم