بریارێکی گرنگ و دڵخۆشکەر لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە کرێی خوێندن
(0) /
زایەڵە - لەسەر راسپاردەی دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمرۆ ٢٠٢٤/٣١٧ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریاریدا دوای داشکاندنی ٪٤٥ بەھۆی ئەم بارو دۆخە سەختە و کێشە داراییەکان ٪٢٠ تر داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێل بکرێت لە خوێندنی بەکالرێۆس و دبلۆمی باڵاو ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان.
واتا پێشتر ٪٤٥ داشکاندنی کراوە ئێستا دوای داشکاندنی ئەو سەدا ٪٤٥ جارکی تر سەدا ٪٢٠ تر داشکاندن لە کرێی خوێندن دەکرێت کە خوێندنی بەرایی و باڵا دەگرێتەوە لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: