لە رانیە دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر شیرینی خراپبوودا و خرایە ناو ئاوی دەربەندی رانیەوە
(0) /
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە تۆنێک شیرینی خراپبوودا و شوێنەکەش داخرا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات، لیژنەکەمان لە ئێوارەدا بەشێکی لە کارگە و شیرینیخانەکانی ناو سەنتەری رانیەی بەسەرکردەوە بەمەبەستی چاودێریکردن و ئاگادارکردنەوەیان لە رێنماییە تەندروستییە تایبەتەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزان.
دەشڵێت، لە ئەنجامدا بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان، بوونی پاشەڕۆی مشک و جرج لە شوێنی ئامادەکردنی شیرینییەکەدا، نەبوونی پێناسی تەندروستی، پیسی جلوبەرگی کارمەند و وەستاکان، زەیتی زۆر بەکارهاتوو، بڕیاردرا بە داخستنی شیرینیخانەیەک و لەناوبردنی هەموو بەرهەمەکانی ئەمڕۆیی لە زەیت و شیرینی و هەویرەکەی کە مەزندە دەکرا بە نزیکەی یەک تۆن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: