وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەر کردەوە.

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمەڵەیەتی کوردستان


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ رۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٣/١٧ خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی بەیاوەری خاتو زەکیە سەید ساڵح بریکاری وەزارەت و خالد قادر راوێژکاری وەزارەت و مەریوان بەگۆک بەرێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەلایەتی ، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەسەر کردەوە.

سەرەتای سەردانەکەی لە  ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەستی پێ کرد ، لە لایەن شێخ جلال سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیارو قائیمقامی قەزای کەلار پێشوازی کران ، لە دیدارێکدا باسیان لە ئیش و کارەکانی سنورەکە کردوهەروەهاجەختیان لە هەماهەنگی هەردوولا کردەوە .
پاشان لە مەراسیمێکی تایبەتدا وەرشەی بەرهەم هێنانی قارچکی کردەوە، کە خزمەتێکی ترە بە گەنجانی ناوچەکە بۆ بەدەست هێنانی هەلی کار.

هەر لەوبەسەر کردنەوەیەدا بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەلایەتی و گەشەپێدانی گەرمیانی بەسەر کردەوەو لەلایەن ژیلوان عادل پێشوازی لێکراو، خاتوو کوێستان سەرپەرشتی  کۆبونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەرەکان و بەرپرسی بەشەکان، وێرای بارگرانی دارایی ، ئیش و کارەکانتان باش بەرێوەدەبەن سوپاسی تایبەتی کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

لە کۆتایی ئەو بەسەر کردنەویەدا بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەسەر کردەوەو لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەشەکان و بەسەر کردنەوەی پرۆسەی بەڕێوە چونی بەرحەیاتی ۆ کەمئەندامان، سوپادی ماندوبونی یەک بەیەکیانی کرد کە لەم ماویەدا سەرقاڵی کاری بەرحەیاتی بوون بۆ کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان .
شایەنی باسە ئەم پرۆژەیە بری ٥٦٦٠٠٠٠٠  دیناری بۆ تەرخان کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.