جومانە خەلای: ناچارین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەببەین

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن کوردستان


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوای دواخستنی هەڵبژاردنمان لێکراوە، بەڵام ناچارین هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەببەین.
 
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لیدوانێکیدا ئاماژە بەوە کردووە، هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرچاوەی پێویستیشمان لەبەردەستدایە.
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوای دواخستنی هەڵبژاردنمان بۆ ماوەی دوو مانگ لیکراوە، بەڵام ناچارین هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەببەین بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی.
 
کامەران کەریم