هێرشبەری ئەرجەنتینی ئستقلال گەیشتە میسر

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەرجەنتین ئێران ئستقلال


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئەندامانی بیانی تیپی ئستقلالی ئێران یەک لە دوای یک وڵاتی ئێرانیان بەجێ هێشت.
 
پاش کۆتا هاتنی پێشبڕکێیەکانی سۆپەر لیگی ساڵی 1402، تیپی ئستقلال کاتی پشوودانیەتی و کەوابوو ئەندامانی بیانی ئەو تیپە هەر هەموویان ئێرانیان بەجێ هێشت.
 
لەم نێوانەدا ڕافائل سیلوا لەگەڵ بنەماڵەکەی بە مەبەستی پشوودان ئێرانیان بەجێ هێشت، ماشاریپۆف لەگەڵ هاوڵاتی پێرسپۆلیسی خۆی (ئورۆنۆف) بە مەبەستی ئامادەبوون لە ڕاهێنانەکانی تیپی نیشتمانی لە وڵاتی ئوزبەکستاندا وڵاتیان بە جێ هێشت.
 
یوسو سسما لەگەڵ کۆڕەکەی بە مەبەستی پشوودان وڵاتیان بە جێ هێشت.
گوستاو بلانکۆ هێرشبەری بەڕەچەڵەک ئەرجەنتینی تیپی ئستقلال بە مەبەستی وڵاتی میسر، ئێرانی بە جێ هێشت.