محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە سودانی هەرێمی کوردستان


Mar 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، کێشەی نێوان هەولێر و بەغداد یەکێک دەبێت لە ئامانجی سەردانەکەى.
 
بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، کێشەی نێوان هەولێر و بەغداد یەکێک دەبێت لە ئامانجی سەردانەکەی سودانی.
 
 ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک دەچێتە شاری هەولێر و سەرەتا دەچێتە چیای کۆڕەک بۆ بەشداری لە مەراسیمەکانی نەورۆز.
 
وا بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەیەک،بۆچارەسەرکردنی گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە مانگەکانی داهاتوودا.
 
کامەران کەریم