لە یەكەم رۆژی نەورۆز كەسێك بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ پێنجشەم لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا لە ناو شاری كەلار لە نزیك كەمپی زانكۆی گەرمیان، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لێخوڕی ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەست دا و كەسێكی تریش بە سەختی بریندار بوو.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەم ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە ڕووی دا.
بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا بەداخەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەست دا و کەسیکی تریش بریندار بوو .
هەروەها بڵاوی كردەوە: بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کرا، لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد.
تێبينيێك بنێرە: