ئیڤان فایەق جەبرۆ: هەرێمی کوردستان رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دەکات
(0) /
زایەڵە ـ ئیڤان فایەق جەبرۆوەزیری كۆچ و كۆبەران لە دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆماركردووە،بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی، رۆژی 31ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق گفتوگۆی سکاڵایەکی ئیڤان فایەق جەبرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەکات کە لە دژی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی کوردستان تۆمارکراوە.
وەزیری كۆچوكۆچبەرانی عێراق داوا لە دادگای فیدراڵی دەكات ئەو کێشەیە یەکلایی بکاتەوە کە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە24007ـی ساڵی 2024ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دروست بووە و ئەو کەسانەی سکاڵایان لەسەر کراوە بە جێبەجێبکردنی بڕیارەکە پابەند بکرێن.
سکاڵاکار داوا دەکات ئەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە رەزامەندبن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وردەکارییەکانی و ئاوارەکان کە لە هەرێمی کوردستانن بگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: