تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، رێبەر ئەحمەد

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان سکاڵا نێچیرڤان بارزانی مەسرور بارزانی


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە تۆمەتى ڕێگریی کردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە دادگاى فیدڕاڵى داواى یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، رێبەر ئەحمەد تۆمارکرد، بەپێى خشتەى دانیشتنەکانى دادگاش بڕیارە ڕۆژى ٣١ـی ئەم مانگە دادگاکە لەبارەى ئەو سکاڵاوە کۆببێتەوە.

بە تۆمەتى ڕێگریی کردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان ئیڤان فایەق جەبرۆ وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە دادگاى فیدڕاڵى داواى یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، رێبەر ئەحمەد تۆمارکرد.

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی، رۆژی ٣١ـی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەى سکاڵایەکی ئیڤان فایەق جەبرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەکات، کە لە دژی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، رێبەر ئەحمەد تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق داوا لە دادگای فیدراڵی دەكات ئەو کێشەیە یەکلایی بکاتەوە، کە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢٤٠٠٧ـی ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دروست بووە و ئەو کەسانەی سکاڵایان لەسەر کراوە بە جێبەجێبکردنی بڕیارەکە پابەند بکرێن.

لە سکاڵاکەدا ئیڤان فایەق داوا دەکات ئەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە رەزامەندبن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وردەکارییەکانی و ئاوارەکان، کە لە هەرێمی کوردستانن بگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان.

هەروەها، لە سكاڵاكەیدا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق باسى لەوەکردووە، هەرێمی کوردستان رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دەكەن.