کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفرێکی کەمیش دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان بارانبارین بەهار


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمڕۆ شەممە  بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران هەندێکجار  مامناوەند دەبێت، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکاندا هەیە، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێـت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشی سبەینێ یەکشەممە ئاشکرایکردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر، لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و هەندێک ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
کامەران کەریم