زانکۆی سلێمانی دەبێتە ئەندامی تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمی نەتەوە یەکگرتوەکان – UNAI

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆی سلێمانی کوردستان


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند،  لە ڕێکەوتی ٢١ی مارسی ٢٠٢٤دا، زانکۆی سلێمانی بە فەرمی دەبێتە ئەندامی تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمی نەتەوە یەکگرتوەکان، کە 1600 دامەزراوەی ئەکادیمی لە کۆی 150 وڵات لە سەرتاسەری جیهاندا لەخۆدەگرێت. کاریگەریی ئەکادیمی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستپێشخەرییەکی جیهانییە و هانی زانکۆکان دەدات پێکەوە کار بۆ ئامانجەکانی درێژخایەنی نەتەوە یەکگرتوەکان بکەن.
لەڕێی ئەندامێتی لەم تۆڕەدا، زانکۆی سلێمانی دەتوانێت سوود لەو وێرکشۆپ و بەرنامەی ڕاهێنانە وەربگرێت کە پەیوەستن بە ئامانجەکان، جگە لەوەش زانکۆی سلێمانی (ئامرازێکی ئۆنلاین)ی دەخرێتە بەردەست کە هاوکاری زانکۆ دەکات لە چۆنیەتی کارکردنی لەسەر ئامانجەکان و لەمەودا زانکۆی سلێمانی دەشتوانێت بابەت دەربارەی ئامانجەکان لە ماڵپەڕی UNAIدا بڵاو بکاتەوە.
لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکی لەناو و دەرەوەی زانکۆدا، لە ئێستادا زانکۆی سلێمانی سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر ئامانجەکان و کاریش بۆ بەدیهێنانیان دەکات.
کامەران کەریم