کاروان یاروەیس:پرۆژەی (هەژماری من) گرفتی یاسایی هەیە ومتمانەی خەڵکی لەدەست داوە
(0) /
زایەڵە - کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکی (هەژماری من) بەمەبەستی خستنەرووی وردەکاری پرۆژەکەیان هاتنە ئەنجومەنی نوێنەران، پێیمان راگەیاندن،پرۆژەی (هەژماری من) دوو کێشەی گەورەی هەیە، کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە،
یەکەم: کێشەی یاساییە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی «تەوتین» لەڕێگای بانکە فیدرالیەکانەوە دەکرێ واتا (TBI، رەشید، رافیدەین) نەک بانکی تر.
وتیشی ، کێشەی دووەم متمانەی خەڵک، مووچەخۆرانی هەرێم ئەم پرۆژەیە رەت ئەکەنەوە، لەپرۆسەی بانکیدا متمانە لەنێوان بەشداربوو و بانک زۆر گرنگە، وە مووچەخۆر هەقی خۆیەتی بتوانێ چ بانکێک هەڵدەبژێردێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: