پەرلەمانتارێکی پێشوو: دەبێت بەردەوام لەناو خەڵکدابیت

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەرلەمانتار کوردستان ئەبوبەکر هەڵەدنی


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ووت، ئەگەر بەردەوام له ناو گەل ومیلەتی خۆت نەژیایت ولەنزیکەوە ئاگاداری دۆخ وگوزەران ونەهامەتیەکانیان،نەبویت ،لێکدانەوەو فتواکانیشت نایپێکن.

وتیشی، (فقە واقع)پێشمەرجی فتوادان وتەفسیر ولێکدانەوەی دروستە بەپێی بنەمای(الفتوى تقدر زمانا ومكانا وشخصا).وەک پێشەوا عومەرفەرموی پیاوەکان بەحەق دەکێشین نەک حەق بەپیاوەکان بکێشین.

هێمای بەوەشکرد، یاخود وەک پێشەوا مالک فەرموی هەمووکەس قسەکانی وەردەگیرێت یان ڕەتدەکرێتەوە تەنها خاوەنی ئەو گۆڕە نەبێت مەبەستی پێغەمبەری نازداربوو صلى الله عليه وسلم بەداک و بابەوە بەقوربانی ببین .

کامەران کەریم