لەبارەی بایکۆتی خوێندن لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت
(0) /
زایەڵە - تریفە محەمەد، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵاتى سلێمانى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سەرجەم قوتابخانە ئامادەییەکان و زۆرینەى قوتابخانە بنەڕەتییەکانى قۆناغى حەوت بۆ نۆ، بەردەوامن لە پرۆسەى خوێندن، بەڵام هەندێک لە قوتابخانەکانى قۆناغى یەک بۆ شەشی بنەڕەتى، مامۆستاکانیان بەهۆى دواکەوتنى مووچە نەچوونەتەوە قوتابخانەکانیان.
دەشڵێت، لەگەڵ سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانە لە پەیوەندیدان و ئەگەر ئەمڕۆ لیستى مووچە ڕابگەیەندرێت، هەفتەى داهاتوو پرۆسەى خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.
زیاتر لە 50 ڕۆژ تێپەردەبێت بەسەر دابەشکرنى مووچەى فەمانبەران و لەدواى پشووەکانى جەژنى نەورۆزەوە، بەشێک لە خوێندنگە و قوتابخانەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بایکۆتى دەوامیان کردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: