بەیاننامەی IOC لەبارەی دەستەبەری ئاسایشی ئۆڵۆمپیکی 2024

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسایش ئۆلۆمپیک


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک لەبارەی دەستەبەری ئاسایشی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024 بەیاننامەی دەرکردووە.

ڕێکخراوەی IOC پاش هێرشی تیرۆریستی لە تەلاری  شاری کروکوس لە نزیکی شاری موسکۆ، بەردەوام دڵنیایی خۆی لەمەڕ پلە و پایەدارەکانی فەڕنسەوە دەربڕی بۆ پاراستنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس.

پێگەی میدیایی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک لەمبارەوەی بۆ هەواڵنێری ڕیانووستی ڕووسیا ڕایگەیاند: وەکوو هەمیشە، بەرپرسایەتی ئاسایشی پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک لە ئەستۆی وڵاتی میوانداردایە، ئەوان بۆ IOCیان ڕاگەیاند کە بۆ چەندین ساڵ وایان دانا و لەسەری کاریان کردووە کە زورترین جێبەجێ کاری ئاسایش پێویستە ئەنجام بدرێت و وەکوو هەمیشە هاوکاری نێودەوڵەتی زۆر نزیکیش بوونی هەیە.
لەسەر ئەو بنەما و هەروەها ئەو ڕاپۆرتە ڕێک و پێکانەی کەوا لەوانەوە وەریدەگرین ئێمە دڵنیایی تەواومان هەیە سەبارت بە بەڕێوەچوونی ئەو ڕووداوە ورزشییە گەورەیە.

ڕێکەوتی 22ی مارس، هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر تەلاری شاری کروکوس لە نزیکی شاری موسکۆ، بەپێی دواین زانیارییەکان ئەو هێرشە تیرۆریستییە تاکوو ئێستە 139 قوربانی لێ کەوتووەتەوە.