1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / عكس / زایەڵە شانۆ سلێمانی


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕۆشنبیی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشی هونەری شانۆ-ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بە دروشمی (با دەرگای شانۆكان كراوەبن ، زۆر لەئاهەكان بێ لانەن) مەراسیمی رۆژی جیهانیی شانۆ کردەوە.

مەراسیمەکەی ئەمڕۆ 27-3-2024 لە هۆڵی رۆشنبیری بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە شانۆکارانی سلێمانی.

سەرەتا  د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی وتارێکی بەمبۆنەیەوە پێشکەشکرد و تێیدا جەختی لە پیرۆزیی و گەورەیی ئەو رۆژە کردەوە ، دواتر وتاری نیشتمان عەبدوڵڵا بەرێوبەری بەشی هونەری شانۆ پێشکەش کرا، پاشان مەراسیمی بەخشینی خەڵات و رێزلێنان بۆ سێ شانۆكاری بەئەزموون و چەند بڕگەیەكی تری هونەری پێشكەش کران.

دواتر سەعات 4ی عەسری هەمان رۆژ، لە هۆڵی چێوار لەتەلاری هونەر نمایشی شانۆیی (رووتبوونەوە)دەرهێنانی (گۆران محەمەد)  نمایشکرا. بڕیاریشە لە رۆژی دووەمی یادەكەدا، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 28/3/2024، دوو سیمیناری تایبەت لەبارەی شانۆوە بەڕێوەدەچێت، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی(میكانیزمەكانی كاركردن لەسەر بینەر و گەشەپێدانی شانۆ) بۆ د. فازڵ جاف، سیمیناری  دووەم بەناونیشانی(شیكاری رەخنەیی لە شانۆی كوردیدا) بۆ د.نیاز لەتیف، هەردوو سیمنیارەكەش لەلایەن گۆران محەمەد-ەوە بەڕێوەدەبرێن.

کامەران کەریم