ڕاوێژکارێکی سودانی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان دۆلار ئابووری


Mar 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا دابەزینی زیاتری بەهای دۆلاری بەرامبەر دینار ئاشکراکرد.
فادی ئەلشەمەری، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی پێشبینی دەکات بەهای دۆلاری ئەمریکی ڕوو لە دابەزینی زیاتر بکات بەرامبەر دیناری عێراقی.
فادی ئەلشەمەری لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت، بەگوێرەی خواست و خستنەڕووی بازاڕ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 70%ی بازرگانانی عێراق مامەڵە لەگەڵ پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکاندا دەکەن، لەکاتێکدا بەراورد بە پێشتر ڕێژەکەی 10% بەرزبووەتەوە.

کامەران کەریم