تۆمەتبارێکی دزینی ئاڵتوون دەستگیرکرا
(0) /
زایەڵە ـ مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک ئاڵتونی دزیبوو.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لەدوکانەکەیدا بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (ل، ک، ش) لەدایکبووی 2002 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: