وەزارەتی کارەبای عێراق بە نیازە پشت بە غازی کۆرمۆر ببەستێت
(0) /
زایەڵە ـ ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق خوازیارە سوود لە غازی کێڵگەی کۆرمۆر وەربگرێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەکانی باکووردا
باسی لەوەشکرد، دەبێت کۆرمۆر سەرەتاپێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات و دوای ئەوە ئەگەر زیادەی هەبوو، وەزارەتی کارەبای عێراق دەیەوێت سوودی لێوەربگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کە غازی کێڵگەی کۆرمۆر جۆرێکی باشە و لە توانیادایە پێداویستی وێستگەکانی باکوور پڕ بکاتەوە.
ڕاشیگەیاند، لە وەرزی بەهاردا خواست لەسەر کارەبا زۆر نییە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی هاویندا سەرلەنوێ پرسی کڕینی غاز لە کۆرمۆر دێتەوە بەر باس.
دوێنێش وەزارەتی کارەبای عێراق گرێبەستی کڕینی غازی لە کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێرانی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژکردەوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: