بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئاو


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، لەبارەی دابەشکردنی ئاو راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بەهیواین لە زووترین کاتدا پاشماوەی سوتەمەنی ڕووداوی هاتووچۆکەی قەزای دوکان پاک بکرێتەوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان و لایەنەپەیوەنداریەکانی تری ناوچەکە هەڵمەتێکیان ئەنجامداوە بۆ زوو پاکردنەوەی تەواوی پاشماوەکانی ڕووداوەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە 28ی ئازار، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە سووتەمەنی رەشیان هەڵگرتبوو پێکدادان دروستبوو، بەهۆیەوە ئەو سووتەمەنییەی باریانکردبوو رژایە ناوی ئاوی دوکان، لە ئەنجامدا دابەشکردنی ئاوی دوکان-سلێمانی راگیرا و تاوەکو ئێستاش دیار نییە کەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.
کامەران کەریم