سبەینێ بە فەرمی کارەبای عێراق بە ئوردن دەبەسترێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا ئوردن


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا توانرا کارێک تەواوبکرێت کە ١٠ ساڵە حکومەت سەرقاڵیەتی و دوای ئەو ماوەیە ھاووڵاتییانی قەزای ڕەتبەی عێراق لە نزیک سنووری ئوردن کارەبایان بۆ دابین دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، درێژی ھێڵی کارەباکە ٣٣٠ کیلۆمەترە لەناو خاکی عێراق و شەش کیلۆمەترە لەناو ئوردن و توانای دابینکردنی ٤٠ مێگا وات کارەبای ھەیە.
ئاشکراشی کرد، کارەبای زیاتر لە ئوردن ھاوردە دەکەن و لە قۆناغی داھاتووشدا ١٥٠ مێگاواتی تر کارەبایان بۆ زیاد دەبێت و لە کۆتایی پڕۆژەکەشدا عێراق ٥٠٠ مێگاوات کارەبا لە ئوردنەوە وەردەگرێت.
کامەران کەریم