بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو سلێمانی


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، لەبارەی دابەشكردنی ئاو راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، "بە هیواین لە زووترین كاتدا پاشماوەی سووتەمەنی رووداوی هاتوچۆكەی قەزای دوكان پاكبكرێتەوە و دابەشكردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیدا هاتووە، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دوكان و لایەنەپەیوەنداریەكانی تری ناوچەكە هەڵمەتێكیان ئەنجامداوە بۆ خێرا پاكردنەوەی تەواوی پاشماوەی رووداوەكە.
دوێنێ پێنجشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگری تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی لە دوكان روویدا بەهۆیەوە ئەو سووتەمەنییەی باریانكردبوو رژایە ناوی ئاوی دوكانەوە، دابەشكردنی ئاو راگیرا.
کامەران کەریم