حزبوڵڵا ھێزەكانی سوپای ئیسرائیلیان لە نزیك باشووری لوبنان كردە ئامانج

(0) / / جهان / زایەڵە حزبوڵا لوبنان ئیسرائیل


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، كە بە ئاراستەكردنی مووشەك، ھێزەكانی سوپای ئیسرائیلیان لە نزیك سنووری باشووری لوبنان كردووەتە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كە چەكدارەكانیان بە ئاراستەكردنی مووشەك، زنجیرەیەك ھێرشیان كردووەتە سەر ھێزەكانی سوپای ئیسرائیلی داگیركارو لە ژمارەیەك ناوچەی باكووری ئیسرائیل لە نزیك سنووری باشووری لوبنان.
ڕاشیگەیاندووە ،كە ھێرشەكان، بە وردی ئامانجەكەیان پێكاوە و تا ئێستا سوپای ئیسرائیلی داگیركار ھیچ ڕاگەیاندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.
کامەران کەریم