وادەی گەیشتنی شەپۆڵێكی تری بارانبارین راگەیەنرا
(0) /
زایەڵە ـ پسپۆڕێكی زانستی كەشوهەوا پێشبینی كرد دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز شەپۆڵێكی تری بارانبارین هەرێمی كوردستان و عێراق بگرێتەوە.
واسیق سەلامی كە پسپۆڕێكی عێراقیی زانستی كەشوهەوایە رایگەیاند: ئاسمانی عێراق بەشێوەیەكی گشتی تا دوای مانگی پیرۆزی رەمەزان ئاسایی و جێگیر دەبێت، هەرچەندە ناوەناوە لە هەندێ شوێن و لە چەند كاتێكی جیاوازدا بارانی كەم دەبارێت.
راشیگەیاند: پلەكانی گەرماش لە چەند رۆژی داهاتوودا وردە وردە روو لە بەرزبوونەوە دەكات و بەشێوەیەك كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەگاتە سەرووی 30 پلەی سیلیزی.
پسپۆڕەكە ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ دوای مانگی رەمەزان شەپۆڵێكی تری بارانبارینی چڕ روو لە ناوچەكان بكات و ماوەی چەند رۆژێك لە تەواوی عێراق باران ببارێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: