كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی جه‌ژن ڕاگه‌یه‌ندرا
(0) /
زایەڵە ـ ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، ئێوارەی شەممە له هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوا و باشوری عێراق بارانێکی کەم ده‌بارێت، هاوکات پێشبینه‌كان ئاماژه بە بارانبارینی بەخوڕ دەکەن لە ڕۆژانی جەژندا.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئەگەری بارینی بارانێکی سوک هەیە لە ڕۆژئاوا و باشوری ئەنبار و بیابانی باشور دواتر له شه‌ودا بارانه‌كه ده‌گاته زیقار و سه‌ماوه، پێده‌چێت له به‌سره‌ش نمه‌باران بێت لە کاتێکدا پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن، بەدرێژایی هەفتەکە پله‌كانی گه‌رما له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق له رۆژدا به‌رزده‌بنه‌وه هەروەها لە شه‌ودا كه‌شوهه‌وا گەرم ده‌بێت.
پێشبینییەکانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئاماژە بە هەورەبروسکە و ڕەشەبا و بارانی بەخوڕ دەکەن لە پارێزگاکانی عێراق پێش و دوای کۆتاییهاتنی جەژنی ڕەمەزان.
بەپێی پێشبینییەکان، بارودۆخێکی کەشوهەوای باراناوی لەگەڵ هەورەبروسکە و ڕەشەبا و بارانبارینی بەخوڕ لە زۆرێک لە شارەکانی وڵات بۆ ماوەی رۆژانی 8 تا 13ی (نیسان/4) ڕودەدات، واتا دو ڕۆژ پێش جەژن و بە درێژایی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان به‌رده‌وام ده‌بێت
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: