دوو کرێکار لە نهۆمی 20ـەمی  پڕۆژەیەك كەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە کرێکار کوردستان کار


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوو کرێکار لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لە نهۆمی 20ـەمی باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە،  دوو کرێکاری بە ڕەگەز سووری لە نهۆمی 20ـەمی تەلارێکی پڕۆژەی "دەروو سیتی" لە گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی، کەوتوونەتە خوارەوە وگیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تەرمی ئەو دوو کرێکارە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراونەتەوە، لە ڕووداوەکەدا تەنها ئەو دوو کرێکارە گیانیان لەدەستداوەو هیچ کرێکارێک بریندار نەبووە.

بەگوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکاران، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆپارێزی و پابەندنەبوونی کرێکارەکان لە کاتی کارکردندا، ساڵی 2023، زیاتر لە 40 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردن مردوون.

کامەران کەریم