تیپی هۆکی لەسەر سەهۆڵی خانمانی ئێران، پلەی پاڵەوانی ئاسیا و ئوقیانوسییەی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە هۆکی سەهۆڵ ئاسیا


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نوێنەرانی وەرزشی هۆکی لەسەر سەهۆڵی خانمانی ئێران توانیان پلەی بەنرخی مێژوویی پاڵەوانێتی ئاسیا و ئۆقیانووسیە بەدەست بهێنن.

خانمانی وەرزشوانی ئێرانی دوێنێ کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بەکاتی تاران و لە دوایین دیداری خۆیاندا بەرانبەر بە تیپی فیلیپین و لە پێشبڕکێیەکانی هۆکی لەسەر سەهۆڵی پاڵەوانێتی ئاسیا و ئوقیانووسیە توانیان بە ئاکامی 4 بەر 0 تیپی بەرانبەر تووشی شکست کەن و بەو بردنەوە بەنرخە نیشانی ئاڵتوون و پلەی مێژوویی پاڵەوانێتی ئەو پێشبڕکێیانەیان بەدەست هێنا.

نوێنەرانی شایستەی وڵاتی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا بەرانبەر بە ئێمارات و قرقیزستان، هێند و فیلیپین یارییەکەیان بردەوە و توانیان لە دووهەمین ئامادەوونی خۆیاندا ببنە پاڵەوانی بێ ڕکابەری ئەو کێبەرکێیانە.

تیپی خانمانی ئێران ساڵی ڕابردوو پلەی جێگری پاڵەوانێتی ئەو پێشزڕکێیانەی بەدەست هێنابوو.

کەژاڵ حەمیدی