نرخی موەلیدە بۆ مانگی نیسان دیاری کرا
(0) /
زایەڵە ـ کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (13.000) بۆ (14.000) دیناردایه، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (320 بۆ 350) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هەروەها هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (15.500 بۆ 17.000 ) دینارە.
ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (19:500) دینارە.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان بەم شێوەیە دەبێت:
- لە ئەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژن رۆژانە لە كاتژمێر (1:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن.
- رۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
- دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: