ئاگرەکەی دهۆک کۆنتڕۆڵ کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە دهۆک کوردستان ئاگر


Apr 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دوای سووتانی زیاتر لە 300 دوکان، ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ لە دهۆک کۆنترۆڵ کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نیسانی 2024 كاتژمێر 3:30 ئاگر لە بازاڕی چەلێی دهۆك كەوتەوە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 300 دوکان لە ئاگرەکەدا سووتاون کە زۆربەی تایبەتە بە جلوبەرگ.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک توانیویانە 95%ـی ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ کۆنتڕۆڵ بكەن.
باس لەوەشکراوە، بەهۆی ئاگرەکەوە چەند کەسێک کە کارمەندانی بەرگری شارستانی دهۆکیشی تێدا بووە، تووشی تەنگەنەفەسی بوون بەڵام چارەسەریان بۆ کراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێت، گومان دەکەن ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتبێتەوە.
کامەران کەریم