مامۆستایەکی زانکۆ:  جیهان لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی ئەخلاقیدایە لە ئاست پرسی فەڵەستین

(0) / / گفتگو / زایەڵە فەڵەستین کوردستان


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ د، شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمساڵ جیهان لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی ئەخلاقیدایە،شارێکی زیاتر لەدوو ملیۆن مرۆڤ بەئامڕازەکانی جەنگ خاپوربووە، ڕۆژانە هاوڵاتیانی فەلەستین لەلایەن سوپایەکی،نەگریسەوەکۆمەڵکوژدەکرێن،ئاوارەدەکرێن، برسیدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا: ئەمە پێویستە لەڕۆژی قودسدا هەڵوێستەی لەسەر بکرێت.ئەم چالاکییانەی دوایی گەلی فەلەستین سەلماندی کە فەلەستینییەکان میللەتێکن کۆڵنەدەر، ئامادەیی هەموو قوربانییەکیان هەیە لەپێناو بەدەست خستنی ئازادی و سەربەخۆیی، هێرشەکانی ئیسڕائیلیش بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیلی غەززە، دووباتی نامرۆیی ئەو دەوڵەتەی سەلماندەوە، دەنگێکی نەشاز پێی وایە کەنەدەبووایە باڵی سەربازی حەماس هێرشی بکردایە، خەڵکی سڤیلی بەبارمتە بگرتایە، ئەوەیان لەبیرکردووە، کە ئەوان داگیرکەربوون، ئەمان خاوەن ماف، هێندە بەسە کە ئەم پشتگیرییەی بۆ گەلی فەلەستین دەستەبەرکردەوە.
وتیشی،  یەکێک لەهۆکارەکانی بەردەوام کێشەی فەلەستین و چارەسەرنەکردنی دەستەوستانی و لاوازی وڵاتانی عەرەبە، ئەو وڵاتانەی کەلە چلەکانی سەدەی بیستەوە لەسەر کێشەی فەلەستین دەلەوەڕن و ڕەوایەتی بەخۆیان دەدەن، جێی خۆیەتی گەلانی عەرەب و ئیسلامی بەگشتی ڕووی ڕاستەقینەی سیستەمەکانیان هەڵماڵن و ئیتر خۆیان ببنە مەکۆی جۆشدانی شۆڕش لەدژی داگیرکەران. گومان لەوەدا نییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لەسەرەتای شۆڕشەوە تاوەکو ئێستاش لانکە و پاڵپشتی گەلانی زوڵم لێکراوبووە، هەر ئەو هەڵوێستە نەگۆڕانەیەتی کە بۆتە هۆی ئەوەی بەورەیەکی پۆڵاینەوە بەرامبەر پلانە دەرەکییەکان ڕابوەستێت و هەموو جارێکیش بەسەرکەوتوویی لەو پلانە گڵاوانە دەربچێت.
ڕونیشیکردەوە، بێگومان ئەرکی موسوڵمانان لەوەها هەلومەرجێکدا سەختتر و پێویستترە، کە ئەویش یەکگرتوویان و مکوڕبوونیانە لەسەر پاراستنی گەلی فەلەستین، ڕووداوەتراژیدیاییەکانی ئەوێ بەئەندازەیەکن هەستی سەرجەم مرۆڤایەتی جوڵاندووە، ئەمەش پێویستە فشارێکی مەدەنییانەی لێ بەرهەم بهێنرێت بەئامانجی کۆتایهێنان بەو ئۆپەراسیۆنەکۆمەڵکوژییانە.هەرێمی کوردستان لەئێستادا دابەشبووە بەسەر چەندین بۆچوونی جیاوازدا، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر نەبوونی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەسەرئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی گەلی فەلستین، یەکێکی دیکە لەهۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتانەی لەسۆسیال میدیا پەخش دەکرێن کە تایبەتن بە بۆچوونی فەلەستینییەکان لەسەر کورد، ڕاستە ئەوە هەڵوێستی فەرمی دامەزراوەکانی فەلەستین نییە، بەڵام لێرە لەهەرێمی کوردستان قونسوڵیان هەیە و دەیتوانی ئەو بۆچوونانە ڕەتبکاتەوە، ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە لەمپەرن، ئەگەر نا گەلی کورد لەوە زۆر بوێرترە کە پاڵپشتی زوڵملێکراوان نەکات.
کامەران کەریم